Science Physics4Kurd
About Science Physics4Kurd
لەنێوان فراوانی و تەسکیدا جیاوازیەک نییە ، تەنها زانست نەبێت ، ئەوفراوانیە زۆرەی گەردوون لێرە ببینە . . .
PHYSICS4KURD
Science Physics4Kurd Description
science
Reviews
به به‌ردبووی یه‌ك بلیۆن ساڵی، واته 1000 ملیۆن ساڵی، (کارگ یاخود قارچک)؟!!
وه‌ك ده‌ره‌كه‌وێت له دۆزینه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا، ریشاڵی مایكرۆبی ته‌مه‌ن یه‌ك بلیۆن ساڵی قارچكه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه له كه‌نه‌دا !!
لێكۆڵینه‌وه كیمیاییه‌كان ماده‌ی chitin ی له ناو ئه‌و ریشاڵانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه. ماده‌ی chitin له دیواری خانه (کارگ یاخود قارچک)دا ده‌دۆزرێته‌وه.
... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه لێكۆڵینه‌وه جه‌نه‌تیكه‌كانیش، ره‌چه‌ڵه‌كی خانه قارچكه‌كان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ ئه‌و كاته، واته 1000 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڵام وابزانم پێویستیمان به دۆزینه‌وه‌ی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كلایی ببێته‌وه
https://www.nature.com/articles/s41586-01 9-1217-0
گۆران ئەبراهام
See More
ئڤلوشنێكی خێرا….!!
كاتێك باسی پرۆسه‌ی ئڤلوشنی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كرێت به تایبه‌ت، رێژه‌یه‌كی تێپه‌ربوونی زه‌مه‌نی دوور و درێژ ی بۆ دیاری ده‌كرێت له مێشكدا كه به هه‌زاراها و بگره سه‌ده‌ها هه‌زار ساڵی پێچووه . به‌ڵام، وه‌ك چه‌نده‌ها جار باسمان كردووه، ئه‌مه مه‌رج نییه وابێت له هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌كاندا.
نمونه‌یه‌كی تری نوێ:
... دو‌رگه‌كانی (هوایی) له ئۆقیانوسی ئارام، زۆربه‌ی زۆری باڵداره میووه خۆره ئه‌سڵیه‌كانی خۆیانیان له ده‌ستداوه و نه‌ماوون. ئه‌و باڵداره میووه خۆرانه‌ی كه له‌و دورگانه‌دا ده‌دۆزرێته‌وه، زۆره‌به‌یان له شوێنی تره‌وه كۆچیان كردووه بۆ ئه‌و دورگانه و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
بوونی باڵداره میووه خۆره‌كان زۆر گرنگه بۆ ئیكۆلۆژی ئه‌و دورگانه. چونكه زیاتر ئه‌و باڵدارانه‌ن كه تۆوی میوه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و گه‌شه به‌و رووه‌كانه ده‌ده‌ن. به‌ڵام كۆمه‌ڵه زانایه‌ك سه‌رنجیاندا كه سه‌ره‌رای نه‌مانی زۆربه‌ی باڵداره میووه خۆره ئه‌سڵیه‌كانی ئه‌و دورگانه، هێشتا ئیكۆلۆژی ئه‌و دورگانه، به‌رده‌وام له گه‌شه كردنێكی نۆرماڵدا بووه و زۆر به باشی قوژبنه ئیكۆلۆژیه‌كان پربۆته‌وه. سه‌رنج درا كه ئه‌و باڵداره میووه خۆرانه‌ی كه له شوێنه‌كانی تره‌وه هاتوون، ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه، واته تۆوی رووه‌كه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام سه‌رنج درا كه لێره‌دا شتێكی تریش رویداوه …..
ئه‌و باڵداره میووه خۆرانه‌ی كه له‌و دورگانه‌دا نیشته‌جێ بوون، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به پرۆسه‌ی (خۆگونجاندن)ی خێرا تێپه‌ر بوون و ئڤلوشنیان كردووه!!
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چوار جۆری جیاوازی ئه‌و باڵداره میووه خۆرانه كرا له‌و دورگانه‌دا، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه وێنه‌كه‌یم داناوه و به Leiothrix lutea ناسراوه.... له رێگه‌ی به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ شێوازه ئه‌سڵه‌كانیان كه نمونه‌یان له مۆزه‌خانه‌كان پارێزرابوو، ده‌ركه‌وت كه له ماوه‌ی ٥٠ بۆ ٩٠ ساڵی دوایدا، كه نزیكه‌ی ١٠ بۆ ٢٠ نه‌وه‌ی ئه‌و باڵدارانه ده‌كات، گۆرانكاری ئاشكرا له ده‌نووك، لاقه‌كانیان، باڵه‌كانیان و كلكیان په‌یدا بووه. به هه‌ندێ پێوه‌ر، به رێژه‌ی له سه‌دا ١٣ گورانكاریان تێیاندا هاتۆته كایه‌وه
https://onlinelibrary.wiley.com/doi/pdf/1 0.1111/evo.13744 گۆران ئەبراهام
See More
یەکەم بڵاوکراوەی ڕێکخراوی هەسار، بڵاوکراوەیەکی دیجیتاڵیە، بەناوی سەکۆی هەسار. هەرجارەو دەربارەی بابەتێك بە تێڕ و تەسەلی تاوتوێی دەکرێت. ژمارەی ئەمجارە تایبەتە بە وەڵامی زانستی چەند پرسیارێکی سەرنجڕاکێش کە لە کتێبی what if وەرگێڕدراوەتە کوردی. لە هەمووی گرینگتر، بەشێوەیەك دیزاینمان کردووە کە بە ئاسانی لەسەر سمارتفۆنەکان بخوێندرێتەوە و کار بکات.
ئەمەش لینکی دابەزاندن لە سایتی هەسار: http://tiny.cc/bkaw6y
... لینکی دابەزاندن بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە درایڤ https://drive.google.com/open…
هاوکار
See More
به گوێره‌ی به‌راوردكردنی شێوازی ددانه‌كان، ئه‌ژدادی هاوبه‌شی نیانده‌رتاڵه‌كان و هۆمۆ ساپیه‌كان، 800000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ژیان. ئه‌مه‌ش كاتێكی له‌وه زیاتره كه جاران بۆمان داده‌نان
هه‌ڵبه‌ته، لێكۆڵینه‌وه جه‌نه‌تیكی و دیارده ئه‌ناتۆمیه‌كانی تر، شتێكی تر پیشان ده‌دن
https://advances.sciencemag.org/content/5 /5/eaaw1268... گۆران ئەبراهام
See More
ئه‌گه‌ر ئه‌مه دروستكردنی خانه‌ی زێندوو نه‌بێت، ئه‌ی چییه؟
چه‌ند جارێك ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و ئه‌زمونانه‌مان خستۆته روو كه به ئاشكرا، دروست كردنی ریزبه‌ندی DNA و به‌كار خستنی ئه‌و ریزبه‌ندیانه وه‌ك خانه‌یه‌كی زێندوو، ئه‌نجام دراوه.
ته‌نانه‌ت توانرا مایكرۆبێكی زێندوو به كه‌مترین رێژه‌ی DNA بهێنرێته كایه‌وه له‌لایه‌ن Craig Venter. به ٤٧٣ جینه‌وه، Venter توانی خانه‌ی زێندوو بهێنێته كایه‌وه. ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ٥٣١٠٠٠ جووتی base pairs توانی ئه‌و جینانه بهێنێته كایه...وه. پێش ئه‌و كاره‌ش، توانرابوو ریزبه‌ندی یه‌ك ملیۆن DNA دروست بكرێت.
به‌ڵام له‌م ماوانه‌دا شتێكی زۆر جیاواز رویدا..... له‌م ئه‌زمونه‌دا، نه‌ك به ته‌نیا توانرا چوار قاتی ئه‌و زنجیره DNA دروستكراوه، دروست بكرێت (واته ریزبه‌ندی ٤ ملیۆنی)، به‌ڵكوو توانرا ده‌ستكاری كۆده بنه‌ماكانی codon بكرێت
به كورتی: ئێمه چوار جۆری DNA مان هه‌یه كه ده‌بنه هۆكار بۆ به‌رهه‌مهێنانی پرۆتینه‌كان و ماهیه‌ت ده‌ده‌ن به خانه. ئه‌و DNA، له رێگه‌ی RNA ، ریزبه‌ندی ٢٠ جۆری ئه‌مینۆ ئه‌سیده‌كان رێكده‌خه‌ن كه كاره‌كانی ناو خانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. بۆ ئه‌و كاره‌ش، سێ جووتی DNA وه‌ك وشه‌یه‌كی فه‌رمان، ئه‌و شته دروست ده‌كه‌ن كه پێشتر به codon ناوم برد. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ٦٤ codon هه‌یه له ئارادا. (٤ پیتی جیاوازی DNA به ٣ شێوازی رێكبخرێت، یه‌كسان ده‌بێت به ٦٤،.... لێره‌شدا پێویستیت به زانستی ئه‌گه‌ریه‌كان هه‌یه)
هه‌ر بۆ نموونه: كۆدۆنی TCT فه‌رمانێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مینۆ ئه‌سیدی serine ببه‌سترێته‌وه به كۆتایی ریزبه‌ندی پرۆتینه پێكهێنراوه‌كه. به‌ڵام بۆ serine، ئێمه شه‌ش كۆدۆنی جیاوازمان هه‌یه كه هه‌ندێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئه‌مینۆ ئه‌سیده، كۆتایی به دروسزكردنی ریزبه‌ندی پرۆتینه‌كه بهێنێت كه دروست ده‌كرێت.
له‌م داهێنانه تازه‌یه‌دا، ده‌ستكاری ئه‌و سیسته‌مه كرا و توانرا خانه‌یه‌كی زندوو كه نه‌وه‌ی نوێش ده‌خاته‌وه بۆ خۆی، به ٦١ كۆدۆنه‌وه بهێنرێته كایه‌وه!! له‌وه‌ش گرنگتر، توانی به‌و رێژه كه‌مه‌وه، هه‌موو ئه‌و پرۆتیناتانه دروست بكات كه ئه‌و خانه زێندووه پێویستی پێیه‌تی!! بۆ نموونه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی شه‌ش كۆدۆن بۆ serine ته‌رخان كرابێت، چوار كۆدۆنیان بۆ ته‌رخان كرد
ئه‌مه زۆر گرنگه و زۆر ئه‌گه‌ری تر ده‌هێنێته كایه‌وه،........ سروشتی ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای ٦٤ كۆدۆن كار ده‌كات، به‌ڵام توانرا ئه‌و سنوره ببه‌زێنرێت و له هه‌موشی گرنگتر، ئه‌و شێوازه ژیانه‌ش به‌رده‌وامه
https://www.nature.com/articles/s41586-01 9-1192-5
گۆران ئەبراهام
See More
دوباره رودانی هه‌مان پرۆسه‌ی ئڤلوشن
ئه‌م باڵداره‌ی كه وێنه‌كه‌یم دانه‌وه له دورگه‌یه‌كی سه‌روو دورگه‌ی ماداگاسكا له ئۆقیانوسی هندی ده‌ژی. ره‌چه‌ڵه‌كو ئه‌و جۆره باڵداره له ئه‌سڵا له ماداگاسكاوه فریبوون و كۆچیان كردبوو بۆ ئه‌و دورگه‌یه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ راوچییه‌كیان نه‌بوو له‌و دورگه تازه‌یه، له‌و دورگه‌یه مانه‌وه و به درێژای كات، فرینیان له ده‌ست دا.
به‌ڵام نزیكه‌ی136000 ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، ئاستی ئاو له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رز بۆوه و ئه‌و دورگه‌یه، ب...ه ته‌واوی ژێر ئاو كه‌وت.... ڵه‌گه‌ڵیدا ئه‌و جۆره باڵداره‌ش، نه‌ما و كۆتاییان پێهات.
باڵام، پاشان، نزیكه‌ی 100000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئاستی ئاو نزم بۆوه به هۆكاری چه‌رخی به‌سته‌ڵه‌كییه‌وه و دوباره ئه‌و دورگه‌یه ده‌ركه‌وته‌وه و سه‌ر ئاو كه‌وت. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیدا، سه‌رنج درا كه دوباره ئێسكی له‌و جۆره باڵداره ده‌دۆزرێته‌وه له‌و دورگه‌یه‌دا!!
ئه‌م باڵداره توانای فرینی له ده‌ستدابوو له‌و دورگه‌یه‌دا و به‌و پێوه‌ره‌ش، له‌گه‌ڵ ژێركه‌وتنی دورگه‌كه‌دا، ئه‌و جۆره‌ش نه‌ما. ریكۆرده جیۆلۆجیه‌كان به ئاشكرا نه‌مانی ئه‌و باڵداره‌یان پیشان ده‌دا له‌و دورگه‌یه‌دا.
به‌ڵام، دوای 30000 ساڵ، هه‌مان شێوازی باڵدار , كه توانای فرینی نییه، له‌و دورگه‌یه‌دا په‌یدا بۆوه!!
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌راوردی ئێسكی ئه‌و باڵدارانه‌یان كرد كه پێش 136000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌و دورگه‌یه‌دا ده‌ژیان و فرینیان له ده‌ستدابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه نزیكه‌ی 30 هه‌زار ساڵ دوایی له هه‌مان دورگه‌دا ده‌ژیان و به‌هه‌مانشێوه فرینیان له ده‌ستدابوو، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و دوو به‌شه، به جیاوازی و سه‌ربه‌خۆیانه، تایبه‌تمه‌ندی (له‌ده‌ستدانی فرین)یان بۆ په‌یدا بووه له‌و دورگه‌یه‌دا!!
https://academic.oup.com/…/10.10…/zoo linnean/zlz018/5487031…
گۆران ئەبراهام
See More
كتێبێكی نایه‌بی هه‌ر وه‌ك گه‌ردوون به خۆڕایی ، له‌باره‌ی فراوان بیربكه‌ره‌وه به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه ئه‌كۆڵێته‌وه له باره‌ی گه‌ردوون ناسی سروشت‌و ژینگه له زانسته‌كانی داهاتوه خوێنه‌ری بن له‌م نزیكانه له لایه‌ن زۆر به‌ڕێز مامۆستا لوقمان حه‌وێزی به زمانه پاروتوه‌كه‌ی سوود مه‌ندی بن به‌ڕاستی ئێمه‌و مانان قرزداری ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه گه‌ردونیه‌ین تێبینی كتێبه‌كه له‌م سایته دا داونلۆد به‌كه‌ن www.LukmanHawez.org
لە کارێکی بێ وێنەدا ناسا هەوڵی دەرپەڕاندنی هەسارۆکەیەک دەدات لە خولگەکەی خۆی...
Lukman Hawez لە ساڵی 2022 ئاژانسی ناسا لەکارێکی بێ وێنەدا هەوڵی دەرپەڕاندنی هەسارۆکەیەک دەدات لە خولگەکەی خۆی ئەویش بەئەنجامانی پیاکێشانێکی بەهێز بەو هەسارۆکەیەدا وەکو تاقیکردنەوەیەک، ناسا کاریگەری ئەم کارە پێوانە دەکات بۆ ئەوەی لەداهاتوودا هەمان ڕێگا بەکاربهێنرێت بۆ دوورخستنەوەی هەسارۆکەکان لەکاتی نزیکبوونەوەیان لەگۆی زەوی و نەهێشتنی مەترسی بەرکەوتنیان بەر گۆی زەوی...
... ناسا تاقی کردنەوەکە لەسەر هەسارۆکەی دیدیمۆس ئەنجامدەدات 65803Didymos کە دەکەوێتە خولگەی هەسارۆکەکان لە نێوان هەسارەی مەریخ و موشتەری، دیدیمۆس تیرەکەی 780 مەترە بەڵام ئەم هەسارۆکەیە پاشکۆیەکی هەیە بە دەوریدا دەخولێتەوە و تیرەکەی 170 مەترە، لەڕاستیدا ناسا پیاکێشانێکی بەهێز ئەنجامدەدات لەگەڵ پاشکۆی هەسارۆکەکە و پێوانەی گۆڕانکاریەکان دەکات لە خولگەکەی بۆ ئەوەی بزانرێت تا چ ڕادەیەک دەتوانین خولگە و ئاڕاستەی ئەو هەسارۆکانە بگۆڕین ئەگەر نزیکبوونەوە لە گۆی زەوی...
تاقیکردنەوەکە لەبەر مەترسیداری دوور لە گۆی زەوی و لەسەر ئەم هەسارۆکەیە دوورە ئەنجامدەدرێت، لە ئێستادا لەبەر ئەوەی دڵنیا نین لە ئەنجامەکان ناتوانرێت تاقی کردنەوەیەکی ئاوا مەترسیدار لەسەر هەسارۆکەیەکی نزیک لەگۆی زەوی ئەنجامبدرێت نەوەکو ئاڕاستەکەی بەهەڵە بگۆڕدرێت و بەرەو زەوی بێت...!
https://www.nasa.gov/…/nasa-s-first-pla netary-defense-tech…/
لوقمان حەوێز/ تێکساس
See More
شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی دایناسۆره‌كان؟!!
تاكه شیرده‌رێك كه به مانای وشه ده‌توانێت بفرێت، شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه� ��. دایناسۆره‌كانیش به‌شێكی گه‌وره و به‌ربڵاوی ئاژه‌ڵه‌كان بوون وه‌ك شیرده‌ره‌كان و چه‌نده‌ها به‌ش و جۆری جیاواز جیاوازیان هه‌بووه كه به‌ناو قۆناغه جیاوازه‌كانی (خۆگونجاندن) تێپه‌رببوون.
پێشتر من باسی به‌شێكی دایناسۆره‌كانم كردووه كه به گشتی به scansoriopterygid ناسراون. (ئه‌گه‌ر به بیرتان بێته‌وه ئه‌و به به‌ردبووه‌ی كه به Yi qi ناسراوه و پۆستێكی تایبه‌تیم ...له‌سه‌ری كرد) ئه‌م به‌شه جیاوازه، به پێچه‌وانه‌ی ته‌یره‌كان كه به‌هه‌مانشێوه له دایناسۆره‌كانه‌وه هاتوون، زۆر جیاواز بوون و به قۆناغێكی زۆر جیاوازی خۆگونجاندن تێپه‌ر ببوون. له كاتێكدا باڵداره‌كان، وه‌ك زۆر له دایناسۆره‌كانی تر، خاوه‌ن په‌ر بوون و پاشان هه‌ر ئه‌وه‌شیان به‌كار ده‌هێنا بۆ فرین، به‌شی scansoriopterygid ، هه‌ر وه‌ك شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كا� �ی ئه‌مرۆ، له‌سه‌ر بنه‌مای ئێسكی ئه‌نیشكه‌كانیان humerus و ulna ، پێستێكی نێواند په‌نجه‌كانیان به‌كار ده‌هێنا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. باڵداره‌كان له‌سه‌ر شێوازه په‌نجه‌یه‌كی درێژبووه metacarpals باڵی فرینیان بۆ دروست بووه.
دیسانه‌وه، له‌م ماوانه‌دا، باشترین به به‌ردبووی جۆرێكی scansoriopterygid بینرایه‌وه له چین كه به Ambopteryx longibrachium ناسراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نزیكه‌ی ١٦٣ ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، واته قۆناغی پێش هاتنه كایه‌وه‌ی باڵداره‌كان، ئاستی ورده‌كاری به‌شه‌كانی، ته‌نانه‌ت خواردنی ناو سكی، زۆر به باشی ماوه‌ته‌وه!!
دایناسۆری شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یی! !
https://www.nature.com/articles/s41586-01 9-1137-z
گۆران ئەبراهام
See More
بۆ خۆخۆری له‌ناو مرۆڤه‌كاندا رویداوه؟
وه‌ك هه‌ندێ له ئاژه‌ڵه‌كانی تر، دیارده‌ی خۆخۆری Cannibalism له‌ناو ره‌گه‌زی مرۆڤه‌كانیشدا بینراوه‌ته‌وه. له كاتێكدا كه له هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی ناچاریدا ئه‌و دیارده‌یه رویداوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه باسی ده‌كه‌ین لێره‌دا، ره‌وشێكی نۆرماڵی ژیان كردنه
بۆ نموونه، یه‌ك له‌و ئێسكانه‌ی كه دیارده‌ی Cannibalism ی پێوه دیاره به باشی و ته‌مه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نزیكه‌ی ٩٠٠ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و ئێسكه‌یه كه وێنه‌كه‌یم دا...ناوه و تایبه‌ته به Homo antecessor كه له ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئه‌وروپا ده‌ژیان ده‌وروبه‌ری ملیۆن ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیدا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و رێژه خۆراكیه كرا كه له ئه‌نجامی خواردنی مرۆڤێكدا ده‌ست ده‌كه‌وێت له به‌رامبه‌ر راوكردن و به‌ده‌ستهێنانی گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كانی تر، له ئه‌نجامدا، سه‌رنج درا كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له ئارادا نییه. له‌وه‌ش زیاتر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردنی مرۆڤه‌كه، شتێكی ئاماده و له‌به‌ر ده‌ستدا بووه له به‌رامبه‌ر گه‌ران و راوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانی تر، له‌به‌ر ئه‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچونی ناسراو به (Optimal foraging theory (OFT كه تایبه‌ته به به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان ئاستی وزه‌ی خۆراكی له رێگه‌ی خه‌رج كردنی ئاستێكی كه‌متری وزه‌وه، هۆكارێكی بنه‌مایی تر بوبێت بۆ ئه‌و كاره.
https://www.sciencedirect.com/…/arti… /pii/S0047248418302859…
گۆران ئەبراهام
See More
زانایانى تاقیگەکانى کەیمبریج توانیان لە خانە ڕەگییەکان مێشکێک لەدەرەوەى جەستە گەشەپیبکەن و بیلکێنن بە دڕکەپەتکەوە. ئەم مێشکە بچکۆلانەیە دەتوانێت فرمانى دەمارى ئەنجام بدات.
ئەمە لینکى توێژینەوەکەیە کە بەپارە دەکڕدریت: https://github.com/Timothysit/organoids
More about Science Physics4Kurd
Similar Listings
![star rating](/static/images/star.png?v=1.02)